English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: مۆسكۆ داوا ده‌كات له‌ نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق گفتوگۆ بكرێت
2019-10-09 [10:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركیا ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی باکووری خۆرهەڵاتی سوریا ده‌كات، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریای کرد.

لاڤرۆڤ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کازاخستان بە ڕۆژنامەنووسانی وت، ره‌فتاره‌كانی ئەمەریکا لە سوریا دژ به‌یه‌كن، بۆیه‌ روسیا داوا دەکات کوردەکانی سوریا و دیمەشق دانوستان بكه‌ن.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوبەری پەیوەندییەکان لە ئۆفیسی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا " بەمزووانە " سنووری سوریا دەبڕێت.

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە (6-10-2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ سەربازانی ئەمریکا دەکشێنێتەوە، کە وەک رێگرێک لەبەردەم پلانە لەمێژینەکەی تورکیا بوون بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان، تورکیا رایگەیاند لەماوەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆن لەو ناوچەیە دەستپێدەکات.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad