English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەفەرمی سزاکەی دیمبلی راگەیندرا 
2019-10-09 [10:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی دوا بڕیاری خۆی لەسەر کارتە سوورەکە عوسمان دیمبلی راگەیاند کە لە یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و سیڤیا وەریگرتبوو . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، بەپێی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی دیمبلی بۆ دوو یاری رادەگیرێت و ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دیمبلی بەھۆی کارتە سوورە راستەوخۆکە لە ھەردوو یاری یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر یانەی ئیبار و یانەی ریال مەدرید دادەبڕێت . 

بەپێی وتەی ناوبژیوانی یارییەکە ماتیۆ لاھۆز ، دیمبلی بە ناوبژیوانی گووتووە "تۆ کەسێکی زۆر خراپی". 

بەڵام  ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندبوو ، دیمبلی زمانی قسەکردنی ئیسپانی نازانێت ، نازانین چۆن ناوبژیوان ئەو وتەیەی گوێ لێبووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad