English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی : بەنیازبووم بەرشەلۆنە جێ بھێڵم 
2019-10-09 [11:34 AM]

ZNA- ھەولێر


لیونێل میسی باشترین یاریزانی جیھان و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، بەنیازبووم یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێڵم . 


لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا میسی رایگەیاند : لە ساڵانی ٢٠١٢ – ٢٠١٤ بەھۆی کێشەی باج  رووبەرووی گرفتی زۆر بوومەوە ، بارودۆخەکە لەسەر خۆم و خانەوادەکەم قورس بوو ، چونک خەڵک نەیاندەزانی چی روودەدات و رۆژنامەکانیش رۆلێکیان لەم بابەتە ھەبوو . 

میسی گووتیشی : من یەکەم کەس بووم لێکۆڵینەوەم لەگەڵ کرا و ئەمەش کارێکی قورس بوو ، ئینجا لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسانی دیگە دەستی پێکرد ، ئینجا بەکەسانی دیکەیان دەگووت (یا دەبێت پارە بدەن یا وەک میسی تان بەسەر دێت). 

میسی راشیگەیاند : راشکاوانە دەڵێم لەم کاتە بیرم لە جێھێشتنی ئیسپانیا دەکردەوە ، من نەمدەیووست یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێڵم ، بەڵام دەموویست وڵاتی ئیسپانیا جێ بھێڵم ، چونکە بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم و نەمدەوویست لێرە بەردەوام بم . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad