English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشی‌ چەکداری بۆ سەر کەنیسەی جوولەکان لە ئەڵـمانیا دوو کوژراوی لێکەوتەوە
2019-10-09 [12:55 PM]

​ZNA – هەولێر


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆژی چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەم بڵاوی کردەوە بە هۆی تەقەکردن لە کەنیسەیەکی جوولەکان لە شاری "هاله‌"ی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاوی‌کردووەتەوە، کەسێک بە گومانی ئەنجادانی ئەم هێرشە دەست‌بەسەرکراوە و گومانیش دەکرێت هێرشەکە کاری پیاوێکی رەگەزپەرست بوبێت، بەڵام هەتا ئێستا پۆلیس لەم‌بارەیەوە رای‌خۆی بڵاو نەکردووەتەوە.  

هاوکات لە گەڵ تەقەکردن لە بەرانبەر کەنیسەکە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زمان رۆژنامەیەکی ئەڵمانییەوە بڵاوی‌کردەوە، رۆمانەیەکش بەرەو گۆڕستانی جوولەکان لە شارەکە هاویژراوە و ئەوەی هێرشەکی ئەنجام داوە، تەقەی لە چێشتخانەیەکی کەباب فرۆشیش کردووە.

ئەم هێرشە خوێناویە لە رۆژی " کیپوور" پیرۆزترین جەژنی جیهانیی جوولەکەکان ئەنجام دراوە.





ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad