|
ZNA-هەولێر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) بەپێویستی دەزانێ هەڵوێستی هەموو کورد، وەک هەلوێستەکەی سەرۆک بارزانی بێت.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم، رایگەیاندوو، سەرۆک بارزانی دەتوانێ پەیوەندیی باشتر لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دروست بکات.
ساڵح موسلیم ستایشی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و بەپێویستی دەزانێ هەڵوێستی هەموو کوردێک، وەک ئەو هەڵوێستەی سەرۆک بارزانی بێت، ”هەڵوێستەکانی کاک مەسعود جێی سوپاسن“..
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، کە کورد بەرامبەر بە پارە و چەک، شەڕی لە دژی داعش کردووە و لە وەڵامیشدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند، ”خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەهادارترە“.
ئەم هەواڵە 3544جار خوێندراوەتەوە |