English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن : ترەمپ خیانەتی کردووە و دەبێ لەسەرکار لابدرێ
2019-10-10 [07:42 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرکردەیەکی باڵای ئەمریکی سەرۆکی وڵاتەکەی بە خیانەتکار ناودەبات و داوای لەسەرکار لادانی دەکات.

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی نیوهامبشیری ولاتەکەی، رایگەیاندووە، هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا داوای هاوکاریی لە وڵاتانی بیانی نەکردووە بۆ کارکردن لە دژی رکابەرە ناوخۆییەکەی خۆی.

جۆ بایدن دۆناڵد ترەمپ بە خیانەتکار دادەنێت و رایگەیاندووە، ”ترەمپ سوێندەکەی شکاندووە و خیانەتی لە وڵات کردووە، بۆیە پێویستە لەسەرکار لابدرێت“.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ وەک هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی جۆ بایدن لە رکابەریکردنی خۆی، داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردبوو سکاڵای یاسایی لە دژی بایدن تۆمار بکات، ب تۆمەتی ئەوەی کوڕەکەی بایدن هەوڵی داوە گەندەڵی لە ئۆکرانیا بکات.

رۆژی پێنجشەممە 25-4-2019، جۆو بایدن، سیاسەتمەدار و جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا(جێگری باراک ئۆباما لە 2009-2017)، بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2020، راگەیاند.

جۆ بایدن، کە لە ساڵی 1942 لە دایک بووە، سەر بە پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکایە.

لە ساڵی 2008، جۆ بایدن بیرۆکەی دابەشکردنی عێراقی بۆ سێ هەرێمی کورد، سوننە و شیعە داهێنا و رایگەیاند، تەنیا ئەو دابەشکردنە کۆتایی بە کێشەکانی عێراق دەهێنێت.

بڕیارە لە مانگی 11ـی 2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجام بدرێ و سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرێت.





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad