English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: بۆ رێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان ئەمریكا و چین ھەلێكی زۆر باش ھەیە
2019-10-10 [10:53 AM]

ZNA - هەولێر


بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەوانانی رایگەیاندووە، لەم كاتەدا ھەلێكی باش بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان ئەمریكا و چین دەبینێت.

ترامپ دەڵێ، ھەموو ھەوڵێكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی  چین وئەمریکا رێككەوتنی ئەرێنی ببەستن و ئەمەش تەنیا رای ئەوان نییە بەڵكو لەو بڕوایەدایە كە چینیش بەھەمان شێوە دەیەوێت كۆتایی بە جەنگی بازرگانی نێوان ھەردوولا بھێنێت و بگەنە رێككەوتنێكی كۆتایی كە لە بەرژەوەندیی ھەردوولادا بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە چاوڕێدەكرێت كە ئەمڕۆ دانوستاندنی بازرگانی لە نێوان چین و ئەمریكا بەو ئامانجەی كە بگەنە رێككەوتنێكی كۆتایی، ئەنجامبدرێن.

 

 





ئەم هەواڵە 1045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad