English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌په‌ژه‌: تورکیا نه‌یتوانیوه‌ پێشڕه‌وی بكات، شه‌ڕ له‌ سنور به‌رده‌وامه‌
2019-10-10 [11:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی سه‌رێکانی هێرشه‌کان به‌ چڕی به‌رده‌وامه‌ و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری کۆبانێ و قامیشڵۆ و عاموودا و دربسیه‌ و به‌ گشتی هه‌موو سنووری نێوان سووریا و تورکیا په‌ره‌ ده‌ستێنێت.

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا وتیشی، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا به‌شێکی زۆر له‌ هاووڵاتییانی سڤیل ئاواره‌ و شه‌هید و بریندار بوون که‌ له‌ نێوانیاندا ژن و منداڵیش هه‌یه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتیی YPJ باسی له‌وه‌ كرد، به‌ هه‌زاران هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، تا ئه‌م کاته‌ هێزی تورکیا نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ نێو خاکی باکووری سووریا و به‌وه‌شه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌رێکانی پێکدادان به‌رده‌وامه‌ و هێزی سه‌ر به‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له‌و خاڵه‌ سنوورییه‌وه‌ دزه‌ بکاته‌ نێو خاکی باکووری سووریا.

نه‌سرین عه‌بدوڵا هه‌ڵوێستی ژماره‌یێک له‌و وڵاتانه‌ش که‌ دژایه‌تیی هێرشه‌که‌ی تورکیایان کردووه‌ به‌ هه‌ڵوێستێکی به‌هادار ده‌زانێت و ده‌شڵێت، پێویسته‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ ببنه‌ بڕیاری کرداری بۆ ڕێگریکردن له‌ هێرشه‌کانی تورکیا.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad