English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و ڕووناكبير عه‌دنان حسێن
2019-10-10 [07:12 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و خەباتکاری ناسراوی عێراق عەدنان حسێن ـه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى و ته‌واوى گه‌لانى عێراق ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين. عەدنان حسێن دۆستێکی دڵسۆز و ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و تێکۆشەرێکی بوێر و ماندوونەناسی بزاڤی دیموکراتی نیشتمانیی عێراق و قەڵەمێکی بە بڕشت و ناوێکی دیارى ڕووناکبیری و مەدەنیەتخوازی بوو. لەگەڵ باوەڕەکانی خۆی ڕاستگۆ بوو، هەر لەو پێناوەشدا ساڵانێک لە چیاکانی کوردستان شانبەشانی پێشمەرگە چەکی خەبات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کردە شان. عه‌دنان حسێن بە هەڵوێست و بە قەڵەم و بە بیر و باوەڕی ڕۆشنگەرانەی، هەموو ژیانی خۆى بۆ ئازادی و دیموکراسی و دادوه‌ريى کۆمەڵایەتی و لێبوردەیى و لە دژی شۆڤێنیزم و دیکتاتوری تەرخان کرد، هەر لەو ڕوانگه‌ مرۆيیەشەوە بە دڵ په‌رۆش و پشتیوانی گەلی کوردستان و مافە ڕەواکانی بوو. یاد و هەڵوێستەکانی، لە ویژدانی گه‌لى کوردستاندا بۆ هه‌ميشه‌ بە زیندوویی دەمێنێتەوە. گيانى ئه‌و شاد و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 10/10/2019a



ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad