نووسینی: ئاسۆ عەلی فەرەج
له‌به‌رده‌م ره‌وایه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا هه‌رگیز نه‌بیستراوه و نهبینیراوه به‌ڕێز سه‌رۆک مسعود بارزانی ئامانج بخاته خزمه‌ت ئامرازه‌وه، به‌ڵکو هه‌میشه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌وه ئامرازه که‌سێتی و حزبی و هێز و ئیراده‌ی له‌پێناو سه‌رخستنی ئامانجه‌که‌دا به‌گه‌ڕخستوه و له سیاسه‌تی بارزانیدا ئه‌مه به دروستی و روونی ره‌نگیداوه‌ته‌وه و زۆرجاریش باجی ئه‌وه‌یداوه که دۆزی میلله‌ته‌که‌ی نه‌کردوه‌ته قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی که‌سێتی یا حزبی یاخود سازشی له‌سه‌ر بکات و بارودۆخێکی سه‌پێنراوی قبوڵ کردبێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه بڕوای هه‌موو زاناکان بێت که ده‌ڵێ*(سه‌رکرده‌ی کارێزما رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی هێنده به‌هێزه ده‌توانێت خه‌ڵکێکی زۆر له پێناو بهدهێنانی ئامانجه‌که‌یدا کۆبکاته‌وه) ئه‌وا بارزانی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی له چه‌ند قۆناغێکی ژیان و خه‌بات و سیاسه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تی خۆیدا به خاوێنی و رۆحیهتیهکی راستگۆیانه‌وه سه‌لماندوه.
سه‌نگ و کاریگه‌ری هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆک بارزانی بێ شک ئه‌و پێناسه‌یه به‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌به‌خشێ که له گوتاریدا سه‌نگین و کاریگه‌ری گه‌وره دروست ده‌کات و هه‌ڵوێسته‌کانی له کات و شوێنی خۆیدا ده‌نوێنێ و ناچێته ژێرباری هیچ فشارێک که پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی بێت.
به‌رده‌وام له رۆژی ته‌نگانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا هه‌مووان پێویستمان ده‌بێ به‌و رابه‌ره کارێزماییهی بتوانێت که‌سایه‌تیه به‌هێز و کاریگه‌رییه‌که‌ی به‌کاربهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ته‌که‌مان.
سرنجبده؛ له چه‌ند قۆناغێکی سه‌خت و دژواری تایبه‌ت به(رۆژئاوای کوردستان) سه‌رۆک بارزانی چۆن هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ی سه‌لماند که رێبه‌رایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌ی ده‌کات به‌بێ موزایه‌ده.
یەكەم: رۆژی 19ـی8ـی2013 لێژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان لەسەر راسپاردەی(سەرۆك مسعود بارزانی) لە باشوری كوردستانەوە سەردانی چەندین شار و گوندیان كرد بۆ لێكۆڵینەوە لەو گوشتارگەی باس لە ناوبردنی كوردانی رۆژئاوای دەكرد. دوای ئەم رووداوە سەرۆك بارزانی دەستیكرد بە یارمەتیدان و هاوكاریكردنی هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان بەتایبەتی هێزەكانی سەر بە پەیەدە و یەپەگە.
دووەم: كاتێك كۆبانێ تەنیا بەشێكی كەم و چەند گەڕەكێكی بەدەست هێزەكانی یەپەگەوە مایەوە و كەوتنە ژێر دەستی داعش، سەرۆك بارزانی لەرێگەی هەوڵە دیپلۆماسی و پەیوەندییەكانی خۆی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆششێكی زۆری كرد و وێڕای ناردنی چەك و خۆراك و پێداویستی پزیشكی لە مانگی 10ـی 2014دا ئەمریكا و توركیای رازیكرد بە ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رزگاركردنی كۆبانێ و نەهێشت كۆبانێ بكەوێتە دەست داعش.
سێهەم: جگە لە چەندینجار بۆ نزیككردنەوە و لێگەیشتن كۆبوونەوەكردن لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی رۆژئاوای كوردستان، لە ناوەڕاستی ئۆكتۆبەری 2014 لە دهۆك بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی لایەنەكانی رۆژئاوا كۆبوونەوە بۆ دانانی بەرنامەیەكی هاوبەشی بەڕێوەبردنی رۆژئاوا، بەڵام بەداخەوە ئەو هەوڵە بەهۆی تاكڕەوانەی پەكەكەوە لەباربرا.
چوارەم: لە 8ـی 10ـی2019 لە پەیامێكدا سەرۆك بارزانی بەپەیامێك رایگەیاند، ئێمە لەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتۆتە پێش، زۆر نیگەرانین. بەهەموو توانایەک لە هەوڵداین و لەگەڵ زۆر لایەن لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن.
پێنجەم: لە 9ـی10ـی2019 لە وەڵامێكدا بۆ بۆچوونێكی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ، كە وتی: ئێمە چەك و پارەمان بەكوردەكان داوە، سەرۆك بارزانی پەیامێكی زۆر بەهێز و كاریگەری ئاڕاستەی ترامپ كرد و پێراگەیاند: خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.
لێرە مەبەستم نییە، ئەم بیرهێنانەوە بكەین بە منەت، چونكە ئەوە خەسڵەتە كارێزماییەكەی سەرۆك بارزانیە، پێشمەرگانە و بە رێبەرایەتی كارێزمایی خۆی بەرگری لە میللەتەكەی دەكات و دەیەوێ داگیركەران زێدەتر خوێنی كورد نەڕێژن.
ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە |