English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد لە نێوان عەتف و دیبلۆماسیەت
2019-10-12 [10:36 AM]

نووسینی: سیروان گەردی


 

لە مێژوودا کورد تەنها بە عەتفی برایەتی و عەتفی ئاینی سیاسەتی کردووە ، نە برایەتی و نە ئاینی وەک ئامرازێک بۆ خۆی بەکار نەهێناوە .

تاکە هەنگاو کە کورد بە لێزانین نای " ریفراندۆم " بوو ، حیسابی بۆ بەڵێنە درۆینەکانی وڵاتان نەکرد ، کە وڵاتان لەسەر بەرژەوەندی مامەڵە دەکەن لە یەک چرکە سات بۆچوون دەگۆڕن .

گەر ریفراندۆمیش نەکرابا دڵنیابن لە ئەمرۆی رۆژ ئاوا خراپتر دەبوو ، چونکە وڵاتانی زڵهێز لە شەڕ لەگەڵمانن نەک وەک خاوەنی ماف " دەوڵەت " .

باشور لە پڕدێ و سحێلە دوای پیلانی نێودەوڵەتی بە رازی بوونی ئەمریکا  16 ئۆکتۆبەریان دروستکرد توانی کیانی خۆی بپارێزێت ، گەر نا ئامانج نەمانی ئەو هەرێمە بوو.

ئێستاش لە رۆژئاوا کورد وەک هاوپەیمانی شەڕ مامەڵەی لەگەڵ کرا نەک وەک قەزیەیەکی نەتەوەیی ، بۆیە ترامپ باسی پارە و چەک دەکات، ئەوەی لەزمانی دیبلۆماسی سەرۆکی ئەمریکا تێبگات دەزانێ ئێمە نەمنتوانیووە لە رووی دیبلۆماسی مامەڵە لە گەڵ روداووەکان بکەین . 

تورکیا ئامانجی چیە؟
ئامانجی تورکیا ئەو ناوچە ئارامەیە بە پێکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و روسیا و بەرازی بوونی بەشار ئەسەد و ئیرانە ، چونکە تورکیا ئەو سێ ملێۆن پەنابەرەی لە تورکیا دەگەڕێنێتەوە ئەوێ ، بۆ تورکیا عەرەبی هاوسۆز باشترە و بۆ بەشار ئەسەدیش دوو شەشە بە تورکیا دیمۆگرافیای کوردی بگۆڕێت بۆ عەرەب .

لە هەمان کاتدا تورکیا لەسنوری بۆی دیاریکراوە دەوەستێ و هێزیش نیە بتوانێ بیوەستێنێ تا ئامانج نەپێکێ ، تائێرە رێکەوتنی دەوڵیە .

ترس لەسەر باشوری کوردستان 
تورکیا بێ گەڕانەوە بۆ ئەمریکا و روسیا مەترسی ئەوەی لێدەکرێت بسورێتەوە ناو هەرێمی کوردستانیش بە بیانووی هیلالی شیعی " کەرکووک بۆ شنگاڵ " بە هۆکاری هەبوونی pkk بۆ پاڕاستنی خۆی ، لێرەوە لە ئاستی دەوڵی نارازیی بوونی لێدەکەوێتەوە بەفشاری زیاتر جگە لە بێدەنگ بوونی ئەمریکا کە تورکیا بە بیانووی هیلالی شیعی سەرۆکی ئەمریکا وەک ئێستا بەکاردەهێنێ بەرامبەر بە کرینی چەکی زیاتر .

لە رووی ئابوریەوە هەرێمی کوردستان مەترسی ئەوەی لەسەرە بۆری بەندەری جیهان ، رێرەوەکەی بگۆڕدرێت بۆ رۆژئاوای کوردستان ، کە ئەمەش بە رەزامەندی و خواستی حکومەتی عێراقی دەبێت .

کورد چی بکات ؟
تاکە کەس بتوانێ لە ئاستی جیهان خاوەنی پێگە و حیساب بۆ قسەی بکرێت لە هەرێمی کوردستان و کورد بەگشتی سەرۆک " مەسعود بارزانی "ـە کە لە دوو پەیام دوو رستەی گەورە و کاریگەری ئاماژە پێکرد " خوێنی کورد زۆر زۆر لە پارە و چەک بە بەها ترە " و " رێگەش لە گۆڕینی دیمۆگرافی ئەو ناوچەیە بگرین ".

بۆیە کاتی ئەوەیە لە کوردستان گەورە و لە ئاستی سەرکردایەتی پارتە سیاسیەکان پشتگیری لە سەرۆک " مەسعود بارزانی "بکرێت بۆ کۆدەنگی و یەک هەڵویستی سیاسی کوردستانی گەورە ، ئەو کات حیسابێکی وردتر بۆ کورد دەکرێت ، چونکە سەرۆک بارزانی چۆن لە ریفراندۆم سەرکێشی کرد ، ئێستاش دەتوانێ هەنگاوێک بنێت کە لە کۆتایی کورد سوودمەند بێت.

نە بەنێو ماڵی پەرتەوازە و موزایەدە و گردبوونەوەکان کە "گردبوونەوە کارێکی مەدەنی باشە" بەڵام ناتوانین یەک زەرە ئەو مەترسی و کورد قڕکردنە بوەستێنین چونکە لای زڵهێزەکان بەرژەوەندی گرنگترە لە مرۆڤی کورد .

جا ئێستا کاتی وەڵانانی کێشە کەڵەکەبووە سیاسیەکانە ، دەبێت لە هەنگاوەکانی پشت سەرۆک بارزانی بوەستین و کە بەسەر کێشیەوە دەتوانێ ئەو دۆخە نێودەوڵەتیەی بەسەرمان دێت پێشی لێبگرێت و بۆ بەرژەوەندی کورد کۆتایی پێ بهێنێت .





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad