English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ئامادەیە نێوەندگیریی نێوان کورد و تورک بکات
2019-10-12 [11:22 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیرى دەرەوەى ئێران ئامادەیی وڵاتەکەى بۆ نێوەنگیڕی لەنێوان کوردو رێژمى سوریا و تورکیا دەربڕی.

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران، رایگەیاند، شەڕ چارەسەرى کێشەکان ناکات و پێویستە رێز لە سەروەرى خاکى سوریا بگیرێت.

زەریف، ئاماژەى بەوەشکرد، دەکرێت رێککەوتنى ئەدەنە چارەسەر کێشەکان بکات و سەقامگیرى بێنێتە کایەوە.

هەروەها وەزیرى دەرەوەى ئێران جەختیکردەوە، ئەوان دەتوانن نێوەندگیرى لەنێوان کوردەکان هەم لەگەڵ رژێمى سوریا و هەم لەگەڵ تورکیا بکات.

ئەم هەڵوێستەى ئێران هاوکاتە لەگەڵ ھەڵوێستێکى هاوشێوەى روسیا کە ئامادەیی دەربڕی بوو بۆ نێوەندگیرکردن لەنێوان کوردو رژێمى سوریا.

 





ئەم هەواڵە 4504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad