English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەی کەشتیی نەوتهەڵگری ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
2019-10-12 [11:52 AM]

ZNA- هەولێر


کەشتییەکی نەوت هەڵگری سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئێرانی لە دەریای سوور تەقییەوە و بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان، کۆمپانیای خاوەندار رایگەیاندووە دوو مووشەک ئاراستەی کەشتییەکەی کراوە.

دوای تەقینەوەکە نرخی نەوتی خاوی برێنت و تێکساس زیاتر لە دۆلارێک بەرزبوونەوە، 

بەم هۆیەوە بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرووی 60 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی تێکساس لە نزیک 58 دۆلار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوێنی پێنجشەممەوە بەردەوامە، کە هۆکارەکەی گەشبینییەکانە بە دانوستاندنە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، دەگەڕێتەوە.

لە راپۆرتی مانگانەی ئۆپێکدا هاتووە، بەرهەمی نەوتی ئەندامانی ئۆپێک زیاتر لە 1.3 ملیۆن بەرمیل رۆژانە لە مانگی رابردوو دابەزیووە، جگە لەوەی بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەی ئارامکۆ زیانی بە هەناردەی نەوتی سعودیە گەیاندووە.





ئەم هەواڵە 2617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad