English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لە بارەی خۆپێشاندانەکان
2019-10-12 [01:02 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە کۆبووەتەوە و بڕیارە لێژنەیەک بۆ ئەم بابەتە پێک‌بنێنرێت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەسەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە کۆبووەوە و بڕیاردا لیژنەیەکی بۆ زانینی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانی لە خەڵک و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکبهێنرێت.

بەگوێرەی نوێترین ئامار کە ١٩ رێکخراوی مرۆیی و چالاکی مەدەنی لە عێراق بڵاویانکردووەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە،  ١٠٣ کەس کوژراون و چوار هەزار و ٣٥ کەسیش برینداربوونە و ٨١٤ کەسی دیکەش دەستگیرکراون.





ئەم هەواڵە 3238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad