ZNA - هەولێر
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی فەتح ئاشکرایدەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکەنەوە.
عودەی عەوادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، خۆپیشاندەران لە دوای تێپەڕینی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن جارێکی دیکە دەستبەخۆپیشاندانەکان دەکەنەوە.
ئەم پەرلەمانتەرە عێراقییە گوتی: پێویستە حکومەتی عێراق گۆڕانکاری ریشەی بکات، بۆ ئەوەی وەڵامی داواکاریی خۆپیشاندەران و مەرجەعییەتی باڵای عێراق بداتەوە.
عودەی عەوادی هەروەها گوتی: مەرجەعییەتی باڵا بەرپرسیارێتی بارودۆخی ئێستای خستووەتە ئەستۆی حکومەت و پەرلەمانی عێراق.
ئەم هەواڵە 5923جار خوێندراوەتەوە |