ZNA- ھەولێر
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ھەوڵدەدەن لەماوەی داھاتوو بۆندی یاریزانی بەرازیلی نەیمار داسێلڤا نوێ بکەنەوە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەڕەنسا، لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان ھەوڵدەدات بۆندی یاریزان نەیمار بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێ بکاتەوە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی نەیمار لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە ھاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت و لیۆناردۆ ھەوڵدەدات نەیمار تا ساڵی ٢٠٢٤ لە یانەی پاریسی بھێلێتەوە و ئامادەشە مووچەکەی بۆ بەرزبکاتەوە.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە ھاندەرانی یانەی پاریسی زۆر ھوتاف لەدژی نەیمار لێدەدەن بەھۆی ئەوەی لەھاوینی رابردوو ھەوڵیدەدا یانەکەی بەجێ بھێلێت و بچێتە یانەی بەرشەلۆنە ، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئاستە بەرزەکەی نەیمار پەیوەندی لەگەڵ ھاندەران باشتر بووتەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 5962جار خوێندراوەتەوە |