English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕونکردنەوەیەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى
2019-10-12 [03:17 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕونکردنەوەیەکدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، ماوەى (سکاڵا تۆمارکردن) و (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکدا بە ماڵپەڕى فەرمى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەو دەرچوانەى تا ئێستا سکاڵایان تۆمارنەکردوەو ئەنجامدانى پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن و پەیوەندى کردن بە زانکۆکان و دەستکردن بەدەوام و بابەتى کەفالە بۆ دەستبەکاربون، ئەم چەند ڕونکردنەوەیە بە دەرچوان ڕادەگەیەنین:

-                    ماوەى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى (٤٨) سەعات درێژکرایەوە، واتە تاکو سەعات ١٢ى شەوى دوشەمە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١٠/١٤) تۆمارکردنى سکاڵا بە شێوەى ئۆنڵاین لە وێب سایتى (www.regayzanko.com) بەردەوامدەبێت.

-                    (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) تاکو کۆتایى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، واتە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١٠/١٧)، کە پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن لە نێوان تۆمارى زانکۆکان خۆیان ئەنجامدەدرێن.

-                    وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەستبەکاربون پێویست ناکات کەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو زانکۆیەى کە لێى وەرگیراون، تەنها کەفالەکە دەبات و مامەڵەى دەستبەکاربونى بۆ دەکرێت. دەشتوانن لە هەر شوێنێک بێت مامەڵەى ئەنجامدانى کەفالە ئەنجام بدەن، لە بەشى یاسایى زانکۆکان یاخود فەرمانگەى دادنوسى.

-                    داوا لە وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەین بە زوترین کات پەیوەندى بەو کۆلێژو بەشانەوە بکەن کە لێى وەرگیراون بۆ ئەوەى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدەن، چونکە دەوامى قۆناخى یەکەمى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکات.





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad