نووسینی: عەزیز هەورامی
له پاش ساڵی 2011 چۆڵكردنی ناوچه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی سوریا به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆپێشاندانه شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتبویه‌وه، هێزه‌كانی كورد نزیك له په‌كه‌كه توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستاندابگرن، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات پێش ئه‌وه‌ی ڕژێم شارهكوردییهكان چۆڵبكات ته‌واوی هێز و ڕێكخراوه كوردییه‌كان خۆپێشاندانیان دژی ڕژێم ده‌ست پێكردبوو له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون هێزێك به‌ته‌نها ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كان بگرێت، خۆیان ئاماده‌كار نه‌كردبو ڕژێم به‌و خێراییه بكشێته‌وه له كوردستان.
باش بیرمدێت له‌گه‌ڵ بنیات نانی ئیداره‌ی كوردی له شارهكوردییهكان له نێوان هێزه كوردییه‌كانی سوریا به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێر كربونهوه بڕیاری بنیات نانی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردی درا له‌گه‌ڵ دروستكردنی هێزێكی نیزامی به‌هێزی كوردی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وكات به‌هۆی ناكۆكی به‌شێك له هێزه‌كان ئه‌و ڕێكهوتنهسهری نه‌گرت، ئه‌وه‌بوو كۆبونه‌وه‌ی دووه‌م له دهۆك كرا بارزانی به ته‌واوی حیزبه‌كان ده‌ڵی، ئێوه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن وه‌رن من پاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بهئێوهدهدهم بۆ ئیداره‌ی حكومڕانیتان به‌ڵام جارێكی تر پابه‌ند نه‌بونی هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه ته‌واوی ڕیكه‌وتنه‌كه پشتگوێ ده‌خه‌ن و شكست ده‌هێنن.
ئێستا سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هێرشی توندی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی دیپلۆماسی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنان به‌هێرشی داگیركه‌ری توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، چونكه توركیا به‌ناوی تیرۆر و ئه‌منی قۆمی خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان له‌یه‌ك دابڕێت، ئه‌وكات هه‌ردوو هه‌رێمی كوردییه‌كه تائاستی خنكاندن و كه‌وتن به‌رێت، ناوچه‌یه‌كی فراوانیش نیشته‌جێ عه‌ره‌ب بكات، دیموكرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت.
كاتێك سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، بادووربكهوینهوه له موزایده‌ی بێهوده و بۆچونی عاتیفی ، له‌وه‌وه هاتووه كۆمه‌ڵێك كه‌سی نابه‌رپرس له‌كاتی خۆیدا ، چه‌ندین دروشم و كرداری نابهرپرسانهیان ئه‌نجامدا تا ئاستی ئه‌وه‌ی دۆخی هاوڵاتیانی كوردی ڕۆژئاوای گه‌یاند به‌و ئاسته و ڕێگه‌ی نه‌دا له‌كاتی خۆیدا ئیداره‌یه‌كی كوردی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌كه دابمه‌زرێت و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێندرێت، ئه‌مڕۆ توركیا له ژێرناو جۆراوجۆر مۆڵه‌ت به‌خۆی نه‌دات هێرش بكاته سه‌ر براكورده‌كانمان، ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تانی زلهێزیش به‌ده‌ست بهنێت بۆی.
ئێستا كاتی موزایده نییه چیمان پێده‌كرێت بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی كورد و وه‌ستاندنی ئه‌و شه‌ڕه، سه‌رۆك پێمان ده‌ڵی، دۆخه‌كه ته‌واوی دژواره ناكرێت له‌وه‌زیاتر شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامبێت و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ببێته خه‌ڵوزی ئه‌و شه‌ڕه قورسه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، ده‌بێت خۆپێشاندانی ملیۆنی له شارهكوردییهكان ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی فراوانی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ته‌واوی وڵاتانی تاراوگه، ئیده‌ی ناكرێت كۆمه‌ڵك كه‌سی نابه‌رپرس به‌رده‌وامبن له‌وه‌ی كاربۆتێكدانی ناوماڵی كوردی بكه‌ن، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ییه یه‌كگرتوی كوردی ڕابگه‌یه‌ندرێت.
ئەم هەواڵە 1396جار خوێندراوەتەوە |