English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر كونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسا گوڵباران ده‌كرێت
2019-10-13 [05:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەک دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ گەل و حکوومەتی فەرەنسا، هاووڵاتییانی کوردستان کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر، گوڵباران دەکەن.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2019، گردبوونەوەیەک لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر ساز بکرێت.

لەو گردبوونەوەیەدا، هاووڵاتییانی کوردستان سوپاسی خۆیان بە گەل و حکوومەتی فەرەنسا دەگەیەنن، لەبەرامبەر ئەو پشتیواییانەی ئەو وڵاتە لە گەلی کوردستانی دەکات.

بڕیارە لەو گردبوونەوەیە، کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر گوڵباران بکرێت و داوا لەو هاووڵاتییانەی بەنیازن بەشداری بکەن کراوە، گوڵێک لەگەڵ خۆیان ببەن.

فەرەنسا دۆستێکی دێرینی گەلی کوردستانە، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 تا دەگاتە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کردنەوەی دەرگا بەڕووی کوردستان لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، لە هەموو قۆناغەکان پاڵپشتیی کوردستانی کردووە و دوایین پاڵپشتیی ئەو وڵاتەش، دژایەتیکردنی هێرشی سوپای تورکیایەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.





ئەم هەواڵە 4840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad