English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جه‌یمس ماتیس هۆشداری ده‌دات له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌سوریا
2019-10-13 [06:18 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند، "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیاوه‌، بێگومان ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش".

جه‌یمس ماتیس به‌  سی ئێن ئێن ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند: "وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر داعش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه‌".

ماتیس رونیشی كرده‌وه‌: "ده‌توانین هیوا بۆ كۆتایهاتنی جه‌نگ بخوازین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ تواناماندا بوو كۆتایی جه‌نگی دژی تیرۆر رابگه‌یێنین، ده‌كرێت هێزه‌كانمان بكشێنینه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كردی  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك فه‌رمانده‌ و سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێن، له‌و رووه‌وه‌ دوژمنانیش مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌".

به‌ڵام وه‌زیری پیشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌و حاڵه‌ته‌دا داعش سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ راستییه‌ك".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، كورده‌كان ده‌ست له‌ شه‌ڕی دژی داعش هه‌ڵناگرن پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر توانا و ئاماده‌سازییه‌كانیان ده‌بێت، ئێستا پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ تا چ ماوه‌یه‌ك دۆخه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌؟.

 





ئەم هەواڵە 4996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad