English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکە سەربازییەکەی ئەمریکا لەنزیک گرێ سپی کشانەوە
2019-10-13 [06:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 13-10-2019) ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.

 لەدوای بۆردوومان و تۆپبارانکردنی مشتەنوور و نێو کۆبانی لە دوو رۆژی رابردوودا، ئێستا رەوشی نێو کۆبانێ تاڕاددەیەک ئارامە، بەڵام لە کاژێر 05:00ـی بەرەبەیان چوار هاوەن ئاراستەی سنووری کۆبانێ کران، بە گشتی شەڕ و پێکدادان لە کۆبانێ نییە و سوپای تورکیا نایەوێت بەرەیەکی دیکە شەڕ بکاتەوە.

ئەو یەکە سەربازییەی ئەمریکا کە لە 2 رۆژی رابردوودا لە شرگراک لە دووڕیانی رەققە - گرێ سپی جێگیر ببوون، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرەکەی رووداوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شوێنەکانیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە عەین عیسا و بنکەی سەربازی چەلەبیان کە دەکەوێتە نێوان کۆبانێ و عەین عیسا.

بە چۆڵکردنی ئەو رێگەیەی یەکە سەربازییەکەی ئەمریکای لێ جێگیر ببوو، گرووپە چەکدارەکان رێگەیان بۆ خۆشدەبێت جارێکی دیکە کۆنترۆڵی رێگە سەرەکییە بکەنەوە، کە لە رابردوودا گرووپی شەرقییە کۆنترۆڵی ئەو رێگەیەیان کردبوو، بەمەش مەترسی دەکەوێتە سەر ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان وا دەکات رێگەکانی نێوانیان بپچڕێت.

 





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad