English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌: گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی به‌ته‌واوی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمه‌دایه‌
2019-10-13 [07:05 AM]

ZNA – هه‌ولێر


 

تورکیا رایگەیاندووە سەرێ کانی و شارۆچکەی سلووکیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هیزەکانیانە
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەڕێکی قورس لەنێوان هەسەدە و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سەرێ کانی و گرێ سپی ده‌ستی پێكرد، حکومەتی تورکیا دەڵێت، سەرێ کانی و گرێ سپی کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هەسەدە دەڵێت کۆنترۆڵمانکردوونەتەوە  لە ڤیدیۆکانیشدا دەردەکەوێت تورکیا بۆردوومانێکی چڕی سەرێ کانی دەکات.
 
هەسەدە راشیگه‌یاند: لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قامشلۆ- حەلەب تیمێکی پزیشکی لەلایەن چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا دەستگیرکراون هەروەها تورکیا کەمپی عەین عیسای بۆردوومانکردووە و ژیانی پەنابەرانی خستووەتە مەترسییەوە.
 
 




ئەم هەواڵە 4660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad