English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەكانی كەرتی ئینتەرنێت لە عێراق ھەر زیاد دەبێت
2019-10-13 [01:20 AM]

​ZNA - هەولێر


چاودێرانی تایبەت بە كەرتی ئینتەرنێت لە عێراق دەڵێن بەھۆی بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكانی ماوەی رابردوو،  قەبارەی ئەو زیانانەی كە بەر كۆمپانیا و بانك و كەرتەكانی كاركەر لە ئینتەرنێت كەوتووە لە عێراق بەگشتی لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن دۆلاری رۆژانە بووە ، بەجۆرێك لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار و بەگوێرەی رێكخراوە داراییەكان ئەگەر بێت و لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو ئەو دۆخە بەردەوامبێت ئەوە زیانەكان زیاتریش دەبن .

ئاماژە بەوەشدراوە كەرتی تایبەت زورترین زیانی بەركەوتووە بەھۆی بڕینی ھێڵەكانی ئینتەرنێتەوە و دیاریش نییە ئەگەر قەرەبووی زیانەكانیان بۆ بكرێتەوە یاخوود نا، جگە لەوەی كە ھەنگاوی بڕینی ھێڵەكانی ئینتەرنێت بووەتە جێی مەترسی بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لە عێراق.





ئەم هەواڵە 2533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad