English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ڕۆژنامەنووسی بیانی بە بۆردوومانەكەی توركیا بۆ سەر كاروانی سیڤیلەكان كوژراون
2019-10-14 [06:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


چەند سەرچاوەیەكی میدیای نێودەوڵەتی ئاماژە بە كوژرانی سێ ڕۆژنامەنووسی بیانی دەكەن لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەی توركیا كە كاروانێكی هاووڵاتیانی سیڤیلی لە سەرێ كانی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا 10 كەس كوژراون و پتر لە 100 كەسیش بریندار بوون.


یەكێك لە ڕۆژنامەنووسە كوژراوەكان بەرازیلی بووە و یەكێكی تریش عەرەبە، ڕۆژنامەنووسی سێیەمیش ئۆكراینی بووە، بەڵام هێشتا سەرچاوە میدیاییەكان تەواو دڵنیا نین، تەنها ئاماژە بەوە دراوە كە تەواوی رۆژنامەنووسەكان بۆ ڕووماڵی شەڕی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان لەوێن و ئێستەش میدیا جیهانیەكان ترسیان هەیە پەیامنێرەكانی ئەوانیش لەلایەن سوپای توركیاوە بكرێنە ئامانج.


ئەم ئێوارەیە سوپای توركیا بۆردوومانی كاروانێكی هاووڵاتیانی مەدەنی كرد لە سەرێ كانی و لە ئەنجامدا كارەساتێكی گەورەی مرۆیی كەوتەوە.


مسته‌فا بالی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لە ساتی كەوتنەوە كارەساتەكە بڵاو كرده‌وه‌، كە تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ به‌هۆی بۆردومانی توركیا، كاروانی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی سڤیل له‌ سه‌رێكانی بووەتە ئامانج و تێیدا 10 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و.





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad