English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان راپۆرتی بودجەی خەمڵێنراوی 2020 رەوانەی بەغدا دەكات
2019-10-14 [06:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە دوای چەندین ساڵ، هەرێمی كوردستان بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2020ی رەوانەی بەغدا دەكات و بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی رادەستی حکومەتی عێراقی دەكەین.

فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ریگەیاند: "بودجە خەمڵێنراوەكە چەند رۆژێكە بەدەستی ئێمە گەیشتووە، ئێمەش ئەمڕۆ یان سبەی رادەستی حکومەتی عێراقی دەكەین. لە بودجە خەمڵێنراوەكەدا هەموو وەردەكارییەكی خەرجی ‌و داهاتە جۆراوجۆرەكانی تێدایە".

بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، باسی لەوەش كرد "پێشتر بەرپرسانی بەغدا باسیان لەوە دەكرد، كە جگەلە داهاتی نەوت، داهاتەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ناڕوونە، بەڵام لەم بودجە خەمڵێنراوەدا وردەكاری هەموو داهاتەكانی تێدایە".

رەوانە كردنی ئەو بودجە خەمڵێنراوە وەک فارس عیسا دەڵێت "ئاسنكاری دەبێت بۆ شاندی هەرێمی كوردستان، كە بۆ گفتوگۆی نەوت ‌و بودجە سەردانی بەغدا دەكەن".

بڕیارە شاندێكی هەرێمی كوردستان ‌و گفتوگۆی نەوت‌و بودجەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق بەم نزیكانە سەردانی بەغدا بكات.





ئەم هەواڵە 3004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad