English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە
2019-10-14 [07:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دۆخی رۆژئاوای کوردستان پەرلەمانی کوردستانی نیگەران کردووە، بۆیە سبەی کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی دیدی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەبارەی ئەو رەوشەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کاژێر 11:00ـی رۆژی سێشەممە (15-10-2019) کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات بۆ خستنه‌ڕووی دید و روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان.

پێشتریش هەر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە پاڵپشتیی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە 9-10-2019، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پەرلەمان بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ چەند ناوچەیەکی جیاجیای رۆژئاوای کوردستان دەڕوانێت و داوا دەکەین هەرچی زووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوەستێندرێن و لە رێگه‌ی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن".





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad