English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی بانگی یەكریزی نەتەوەییه‌..
2019-10-14 [09:11 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


ھەموو ئەو ڕووداوانەی بەسەرکوردستاندا ھاتووە لەماوەی ڕابردوودا ھەرچۆن لێکی بدەیتەوە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەوڵەت، بەڵێ ھەموو ئەو باجانەی تاکی کورد لەم ماوەیەدا داویەتی باجی نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە،سەرۆك بارزانی، كاتێ باسی یەكریزی نەتەوەیی دەكات ، پێشبینی رووداوەكانی ئێستا وو داهاتوویی ناوچەكەی لە بەرچاو گرتبوو .گۆرانكارییەكانی ناوەچە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و هەڵوەشانەوەی سایكس پیكۆ كە لە ئەنجامیی ئەو پەیمانە شوومە خاكی كوردستان بە سەر چوار وڵاتی داگیركەران دابەشكرا ، دەرفەتێكی باش و گونجاو هاتە پێش بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا گەلی كوردیش هاوشێوەی نەتەوەكانی تر بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات و لە ژێر دەستی و زوڵم و زۆرداری رزگاری بێت .
بوونی سیاسەتی داگیركاری لە پاش ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی وای كرد كوردستان دابەش بكرێت، دابەشكردنەكەش لە ڕوانگەی بەرچاوگرتنی ڕاستییە مێژوویییەكان و پێكهاتە نەتەوەیییەكان نەبوو، بەڵكو لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هێزە داگیركەرە دەرەكییەكان بوو كە بە داخەوە ئەو كاتە تێگەیشتنی زلهیزەكان لەگەڵ هەبوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی نەبووە. خیانەت و نادڵسۆزی تاكی كورد بەرانبەر بە كۆمەڵگا و پرسی نەتەوەیی و تێكەڵكردنی بەرژەوەندی تاكەكەسی و تۆڵەسەندنەوەی كەسی و پەراوێزخستنی پرسە نەتەوەیییەكان، وای كردووە بە ئێستەیشەوە كورد لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە سەرەكییەكەی دوور بكەوێتەوە. پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو نییە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە بەشێك لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسان نییە بڕوا بەوە بكەین كشانەوەكە كۆتایی رۆڵی ئەمەریكایە لەو ناوچەیە ئەویش بەهۆی بوونی چەندین پێدراو كە رۆڵی ئەمەریكا لە سوریا و ناوچەكە لاواز دەكەن.گرفتی سەرەكی لەوەدایە هاوشێوەی عەرەب بەردەوام لە سەروەختی كارەساتەكاندا دەستی تۆمەت بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا درێژدەكەین، بێ ئەوەی پرسیاری ئەوەش لە خۆمان بكەین ئەی كورد چۆن خۆی بۆ ئەگەری لەو شێوەیە كە بوونی دەخاتە مەترسییەوە ئامادەكردووە؟ئەمەریكا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هاتە سوریا، دەشچێتە هەر شوێنێكی دیكە بە پێویستی بزانێت، ئێستا كە كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی بەرژەوەندی زۆری لەگەڵ هاوپەیمانەكەیدا “توركیا” بۆ دابین بكات، بۆچی دەتەوێ هەروەكو پێشوو خۆی بە پاراستنی كوردەوە سةرقالَ بكات؟ هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان هەروەكو هێزەكانی پارەچەكانی دیكەی كوردستان نایەكگرتوو و بێ ستراتیژیی بیناكراون لەسەر پایەی راستەقینە “ئابووری سەربەخۆ، هێزی سەربازیی تۆكمە، یەكگرتوویی و یەك گوتاری، خۆدوورگرتن لە دروشمی قەبە و زۆر شتی دیكەیش”، ئەو دیمەنە بەردەوام دەرفەت دەداتە كارەكتەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان كارەكتەرە لۆكاڵییەكان بكەنە قوربانی، ئێ خۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكاش هەر لەو چوارچێوەیەدایە.
ئەو كارەش پێوستیی بە كەسایەتییەكی كارێزما هەبوو تا بریار لە سەر ئایندەی خۆی بدات . لە سەرەٍتای ئەو رووداو و پێشهاتانە سەرۆك بارزانی وەك دلسۆز و خەمخۆری كورد ، گشت تواناكانی خستە گەر تا كۆنگرەی نەتەوەیی راستەقینە ببەسترێت و تێیدا بە یەكریرزییەوە بەرەو ئایندە هەنگاو بنێین . بەڵام جێی داخبوو كە هەندێك كە هێزو لایەن كە لە ئێستادا بوونەتە داردەست و هاوپەیمانی داگیركەران بە پاساویی جۆراوجۆر خۆیان لە یەكریزی و تەبایی دەشاردەوە و تا ئەو یەكدەنگی و یەكریزییە دروست نەبێ‌ و كورد نەتوانێ‌ بە پیر ئەو گۆرانكارییانەوە بچێ‌.سەرۆك بارزانی ، هەر لە باكوور تا رۆژئاوا بە هەموو توانایەكەوە كاری لە سەر یەكریزی كرد، بەڵام خۆ دزینەوە و كاڵفامی سەركردایەتی هەندێك لەو هێز ولایانە تا بە ئەمروٍ وایكرد كە داگیركەران یەكبگرن و زڵهێزانیش لە پێناو بەرژوەندییەكانیان خۆیان لە پرسی كورد بدزنەوە و پشتیوانی لێنەكەن كە سووریش دەزانن كە كورد خاوەن مافە .دەکرێ بڵێین بێ دەوڵەتی لەم ساڵانەدا زیانی ھێندەی شەڕی داعش و ئابڵوقەی ئابووری زیاتر بوو، ئەگەر خولیای دەوڵەت لە ناخی ھەموو تاکێکی کورددا نەڕوێنین ئەوە ھەرگیز پێی ناگەین.
بۆیە ، هەر گەل و نەتەوەیەك سەرە رۆ بێت و نەگەرێتەوە بۆ سەرویی خۆیی ، چارەنووسی لەوەی ئێستا نابێ‌ كە لە رۆژئاوا و باكووری كوردستان و باشووری كوردستان روویاندا . دەبێ‌ یەكریز بین و پشتیوانیی سەرۆك بارزانی بین بۆ دەرچوون لەو كێشە و ئاڵۆزییانەی ناوچەكە كە پەیوەستە بە چارەنووس و ئایندەی كورد.





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad