English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی لە كەركووك كۆتایی بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردن دێت
2019-10-14 [11:53 AM]

ZNA-هەولێر


سبەی سێشەممە لە كەركووك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆتایی بە پرۆسەی بایۆمەتری دێت و دەست دەكرێت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، بەرپرسێكی لقی كەركووكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دەڵێت: "تا ئێستا %68ی كەركووكییەكان تۆماری بایۆمەترییان كردووە".

عەبدولباست شوانی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی لقی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند: "تاكوو ئێستا ئەو هاووڵاتییانەی تۆماری بایۆمەترییان لە بنكەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای كەركووك ئەنجام دابێت، رێژەكە گەیشتووەتە %68".

سەبارەت بەوانەی كە كارتی بایۆمەتریی هەڵبژاردنیان وەرگرتبێتەوە، شوانی، گووتی: "رێژەی ئەوانەی كە بایۆمەترییان كردووە و پاشان كارتەكانیان وەرگرتبێتەوە گەیشتووەتە %84، مەبەستم لەوەیە كە بایۆمەترییان كردووە و هاتوونەتەوە بۆ كارتەكانیان".

بەپێی زانیارییەكان سبەی سێشەممە 15/10/2019 لە كەركووك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆتایی بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەهێنرێت و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەکرێت كە بڕیارە 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad