English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوێکی کورد دەبێتە فڕۆکەوان لە بواری فڕۆکەوانی فڕۆکەی تایبەت و بازرگانی
2019-10-14 [12:01 PM]

ZNA- ئۆكرانیا



 شێخ محەمەد مه‌موندی قوتابی لە بواری فڕۆکەوانی فڕۆکەی تایبەت و بازرگانی لە ولاتی ئۆکرانیا، بە ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگەیاند:  بەشی فڕۆکەوان لە کوردستان زۆرگرنگە لە ئێستادا پەرەی پێ بدرێ چونکە ‌ڕۆژانە گەشتیارمان بەرەو زیاتر دەڕوات و ھێڵی ئاسمانی ڕوو لە پەرەپێدانە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، بۆیە خوێندن لەم بوارە ئامانجێکی باشی دەبێت.

شێخ محەمەد مه‌موندی: پێویستە بازرگان و حوکمەتیھەرێمی کوردستان ھێڵی ئاسمانی نیشتیمانی دابمەزرێنێت و پەرە بەو کەرتە بدرێ چونکە لە ووڵاتان داھاتێکی بەرچاو بە دەست دێ لەم بوارەدا، وە دواتر لە سەر حوکمەت پێویستە قوتابخانەی تایبەت دابمەزرێنێت بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەوان ، تاکو چیتر پشت بە ھێڵی ئاسمانی دەرەکی نەبەستین و داھاتی گەشتەکان بگەڕێتەوە ناوخۆی وولات.

ھەروەھا ئەو قوتابیە کوردەی لە بواری فڕۆکەوانی فڕۆکەی تایبەت و بازرگانی لە ولاتی ئۆکرانیا گووتی:  من وەکو فڕۆکەوانێک لە پلانمدایە خزمەت بە ھێڵی ئاسمانی کوردستان بکەم ، وە ئەگەر قوتابخانەیەکی کوردی ھەبێت ئامادەم ھەموو خزمەتێک پێشکەش بکەم ، کوردستان لە ئێستادا و لە ماوەیەکی کورت پێوستە کار لەسەر ئەم بوارە بکات ، تاکو ئێستا فڕۆکەوانی کورد ڕووی لە کۆمپانیا بیانیەکان کردوە ، کە ڕێژەیەکی زۆر کەم فڕۆکەوانمان ھەیە  بەڵام دەتوانین بە یەک دەست یارمەتی حوکمەت و کەرتی تایبەتی لە ھەرێمی کوردستان  بکەین، تا ئەم بوارە بگاتە ئاستێک پێویستمان بە فڕۆکەوانی دەرەکی و بیانی نەبێت.


دڵشاد ھەرکی





ئەم هەواڵە 4945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad