English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوونی بارهەڵگر بۆ بەغدا قەدەغە کرا
2019-10-14 [12:31 PM]

ZNA- هه‌ولێر


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر ٦ـی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە ١٥-١٠-٢٠١٩، چوونی بارھەڵگر، پایسکیل و مۆتۆڕسکیل بۆ بەغدا، قەدەغەیە.

قەدەغەکردنی چوونی بارھەڵگر بۆ بەغدا بەھۆی چلەی ئیمام حوسێن، ئیمامی سێیەمی شیعەکانە، کە مسوڵمانانی شیعە ساڵانە لە رۆژی ٢٠ـی مانگی سەفەری ساڵی کۆچی (ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی ١٩-١٠-٢٠١٩)، یادی چلەی گیان لەدەستدانی ئەو ئیمامەیان دەکەنەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەی بە کاتی لادانی قەدەغەی چوونی بارھەڵگر بۆ بەغدا نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دوای کۆتایی ھاتنی مەراسیمی چلەی گیان لەدەستدانی ئیمام حوسین، قەدەغەکردنەکە ھەڵدەگیرێت.





ئەم هەواڵە 3040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad