هەولێر – ZNA
ئەکتەری ئەمریکی، رۆبێرت فرۆستەر، لە تەمەنی 78 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە بەهۆی نەخۆشییەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لە کاری هونەری دوورکەوتەوە و هەر بەهۆی نەخۆشییەکەوەش گیانی لەدەستدا.
دوای دابڕانێکی زۆ ئەو ئەکتەرە بەم دواییە لە فیلمێکی سینەماییدا دەرکەوت کە بەناوی El Camino بوو و لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشکرا.
ئەو ئەکتەرە لە ساڵی 1997 لەرێگەی فیلمی سینەمایی Jackie Brown کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار کرا.
ئەم هەواڵە 8416جار خوێندراوەتەوە |