English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری خه‌ڵكی عێراقیان هه‌راسان كردووه‌
2019-10-14 [12:35 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، تێکڕای ناوەندی ھەژاری لە شارەکانی عێراق لەماوەی ئەمساڵدا گەیشتووەتە %٢٢.٥، واتە چارەکی عێراقییەکان ھەژارن و ھاوکات تێکڕای بێکاری چەند ھێندەی ساڵانی رابردوو زیادی کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، عێراق لە پلەی ١٦٨ ـەمیندا دێ.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، لیژنەی نەزاھەی عێراق لە ماوەی رابردوودا ئاماژەی بەوەداوە کە زیاتر لە ٥ ھەزار گرێبەستی وەھمی ھەن لە پرۆژەکانی بیناسازی و ژێرخانی بنەڕەتی کە بەبەھای ٢٢٨ ملیار دۆلار پارەیان تێدا بە ھەدەر دراوە و کۆی گشتیی ئەو پارەیەی مەزندە دەکرێت بە ھەدەر درابێت ٤٥٠ ملیار دۆلارە.

شارەزایان دەڵێن ، بێ ئاو و کارەبایی و خراپبوونی کوالێتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و رێگاوبان و  ژێرخانی بنەڕەتی وڵات، ھەموو ئەمانە لە کاتێکدایە بوونیان ھەیە، کە عێراق مانگانە داھاتێکی نەوتی بە سەدان ملیۆن دۆلار دەستدەکەوێت.





ئەم هەواڵە 5638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad