English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توورەج ئەسڵانی خەڵاتێکی پێشکەش بە خۆڕاگری رۆژئاوا کرد
2019-10-14 [12:57 PM]

ZNA - تاران


توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئازادی" ئەمەریکای وەرگرت و خەڵاتەکەی پێشکەش بە خۆڕاگری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و هەروەها منداڵانی رۆژئاوا کرد.

 

فیلمی سینەمایی "14ی تیرمە" لە دەرهێنانی هاشم ئایدێمیر، لە بەرهەمهێنانی مەمەد حیسامەدین یوورک لە کۆمپانیای "یاپیم 13" و لە بەڕێوەبەری وێنەگرتنی توورەج ئەسڵانی سینەماکاری نێودەوڵەتی کورد، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئەڵمانیا و تورکیا، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئازادی" لە ویلایەتی کاڕۆلینای باشوور لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش کرا و توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین وێنەگرتن و هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم رووداوە سینەماییەی بەدەستهێنا.

 

توورەج ئەسڵانی دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئازادی" ئەمەریکا، ئەم خەڵاتەی بە نەتەوەی ئاشتی خوازیی کوردستان و بە تایبەت خۆڕاگری قارەمانەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و هەروەها منداڵانی رۆژئاوا پێشکەش کرد.   

 

فیلمی سینەمایی "14ی تیرمە" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە بڵندەکانی "سینەمای کوردی" لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هەرێمی کوردستان نمایش کرا و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی ئەم رووداوە سینەماییە بە هۆی وێنەگرتنی بەرچاو و ستایلی وێنەیی بەرجەستە، بە توورەج ئەسڵانی بەڕێوەبەریی ئەم فیلمە سینەماییە بەخشرا و هەروەها کۆمەڵەی ئەکتەرانی ئەم فیلمەش بە هاوبەشیی خەڵاتی باشترین ئەکتەریی ئەم خولەی فێستیڤاڵیان بەدەستهێنا.

 

"14ی تیرمە" تا ئێستا لە 17 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهان بەشداریی کردووە، لەوانە: نمایشی تایبەت لە بەشی "سینەمای جیهان" لە بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کامێڕائیمەیج" فێستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەمای جیهان لە پۆڵەندا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لاپاز" لە وڵاتی بۆلیوی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئاڵتێڕناتیڤ" لە شاری تۆڕێنتۆ لە کەنەدا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئێسکاندیناڤیا" لە فینلەندا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "رێۆدۆژانیرۆ" لە بەرازیل، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دنیای کۆمەڵایەتی" لە وڵاتی ئیتالیا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "میلان" لە ئیتالیا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "تگێن" Tagen لە هامبوورگ، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" و فێستیڤاڵی فەرهەنگی کوردی "نۆرمبێرگ" لە ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "لەندەن" لە بەریتانیا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ئەستەنبووڵ" لە تورکیا و ... .

 

ئەم فیلمە بە بەشداری لەم ڕووداوە سینەمایانە چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بۆ توورەج ئەسڵانی و باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کرالا" لە هیندستان، خەڵاتی تایبەتی داهێنان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی" لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی یەکەم لە خەڵاتەکانی وێنەگران لە کەنەدا، خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین سیناریۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ، خەڵاتی باشترین دیزاینی دەنگ بۆ بەهمەن ئەردەڵان و هەروەها خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن بۆ توورەج ئەسڵانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "پێنج کیشوەر" لە ڤەنزوێلا و ... .

 

فیلمی سینەمایی "14ی تیرمە" بۆ ماوەی سێ مانگ لە 145 هۆڵی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری ئەورووپا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن هۆگرانی هونەریی سینەمایی پێشوازیی لێکرا.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad