English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە سوریا، فەرەنسا دەیەوێ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بكشێتەوە
2019-10-14 [03:41 AM]

ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەیك بە فرانس پرێسی راگەیاند، فەرەنسا هیچ بژاردەیەكی دیكەی لەبەردەم نییە تەنها لە هاوپەیمانی دژی داعش لە باكوری سوریا بكشێتەوە دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریدا هێزی وڵاتەكەی لەم ناوچەیە كشێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەی لە پاریس بە سەرۆكایەتی ماكرۆن لە بەیاننامەیەكدا وتی، هەندێك رێكار بۆ مسۆگەركردنی سەلامەتی ئەو سەرباز و هاوڵاتیە فەرەنسیانەی لە ناوچەیە كار دەكەن.

سەرچاوەیەكیش بە فرانس پرێسیان راگەیاند، ئەو وڵاتانەی هێزی بچوكیان هەیە دوای كشانەوەی ئەمەریكا ناتوانن، لەوێ بمێننەوە.

پاریس بە نزیكەی 1000 سەربازی لە هاوپەیمانی دژی داعش لە سوریا و عێراق بەشدارە، سەرچاوەیەكی سەربازیش وتی، نزیكە 200 سەرباز لە باكوری سوریان.

 

 





ئەم هەواڵە 5125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad