English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات 
2019-10-14 [05:26 AM]

ZNA - ھەولێر 



ئەمڕۆ دووشەممە ١٤/١٠/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- ھەر یانەیەک سکاڵا لەسەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تۆمار بکات، سەرجەم چالاکییەکانی ھەڵدەپەسێردرێت تا ئەنجامی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە، ئەگەر سکاڵاکە لە ساتی بەرێوەچوونی چالاکییەکان بوو، ئەوا سەرجەم یارییەکانی ئەم یانەیەی سکاڵای تۆمار کردووە بە ئەنجامی (٣-٠) گۆڵ لە بەرژەوەندی تیپی بەرامبەر ھەژمار دەکرێت، ھەر یانەیەک لە ئێستادا سکاڵای لەسەر یەکێتییەکەمان تۆمار کردووە، ئەگەر سکاڵاکە نەکشێنێتەوە، ئەم بڕیارە لەسەری جێبەجێ دەبێت، بەڵام یانەکان مافی ئەوەیان ھەیە سکاڵا لە لێژنەی ئۆڵمپی ھەرێمی کوردستان، لەسەر یەکێتییەکەمان تۆمار بکەن.

٢- رۆژی ھەینی رێکەوتی ١٨/١٠/٢٠١٩ لە کاتژمێر ٧:٠٠ ـی بەیانی، تاقیکردنەوەی جەستەیی و تیۆری بۆ ناوبژیوانانی سلێمانی لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت، بەمشێوەیەی خوارەوە:

• (٣٥) ناوبژیوان بەشداری دەکات، بەڵام (٢٨) ناوبژیوان مافی بەرێوەبردنی یارییەکانی دەبێت، بە مەرجێک لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبن.
• سەرکەوتووانی پلەیەک (١٨) ناوبژیوان.
• سەرکەوتووانی پلەدوو (١٠) ناوبژیوان.

٣- ئەو ناوبژیوانانەی تاقیکردنەوەیان ئەنجام نەداوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١/١٢/٢٠١٩ تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

٤- ھەر یاریزانێک مافی دەستبەردار بوون (استغناء) بە مەرج وەربگرێتەوە، کار بە مەرجەکان ناکرێت.

٥- یاریزانانی فوتساڵی کچان، جگە لە یاری فوتساڵ بۆیان نییە ھیچ یارییەکی دیکە لە یانەکانیان ئەنجام بدەن، جگە لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان نەبێت.

٦- ئاگاداری یانە پلەیەکەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان دەکەینەوە، ھەر یانەیەک ئارەزووی بەشدارییکردنی لە خولی پلەیەکی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ ھەیە، بە نووسراوی فەرمی ئاگادارمان بکەنەوە، دواین کات بۆ وەرگرتنی نووسراوەکان رۆژی شەممە ١٩/١٠/٢٠١٩ دەبێت.





ئەم هەواڵە 3196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad