English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا چەكە قورسەكانی لە بنكەی ئەنجەرلیك لە تورکیا دەگوازێتەوە
2019-10-15 [05:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی وزەی ئەمریكا، پلانیان داناوە ٥٠ چەكی ئەتۆمیان كە لە بنكەی ئەنجەرلیكە لە توركیا بگوازنەوە، ئەم دەنگۆیەش لەناو میدیاكانی توركیا باسی لێوە دەكرێت و پێیان وایە بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەو بڕیارە دراوە.

رۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز) بڵاوی كردوەتەوە، كە بەرپرسانی ئەمریكا و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە وزەی ئەمریكا، پێیان باشە چاو لە بوونی ٥٠ چەكی ئەتۆم لە بنكەی ئەنجەرلیكدا بخشێننەوە بەوەی بۆ شوێنێكی دیکەی بگوازنەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی داوە، كە ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە هاوپەیمانیی نێوان توركیا و ئەمریكا بە كردار كۆتایی پێهاتووە، بۆیە بوونی ئەو چەكانە لە زیان زیاتر هیچ سوودێكی نییە.

بەرپرسێكی ئەمریكی قسەی بۆ ماڵپەری (بی بی سی)ی توركی كردووە، بەڵام نەیویستووە ناوی بهێنرێت و لەو ڕوەوە پێی وایە ئەو چەكە ئەتۆمانە لە بەرژەوەندیی رەجەب تەیب ئەردۆغانە كە لە بنكەی ئەنجەرلیكدا بن، بۆیە دەبوا چەند ساڵێك بەرلە ئێستا بگوازرانەتەوە.

رۆژنامەی (سۆڵ)ی توركیش لەمبارەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا كاریگەری هەیە بەوەی ئەمریكا بەپەلە ئەو چەكانە لە بنكەی ئەنجەرلیك بگوازێتەوە.





ئەم هەواڵە 5041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad