English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێك ده‌رده‌كات لەسه‌ر ئەو كەسانەی سولفەیان لەسەر ماوە
2019-10-15 [05:55 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەپێی بڕیارێكی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەكراوە، ئەو كەسانەی وەكو هاوڵاتی پێشینەی هاوسەرگیری یان خانووبەرەيان وەرگرتووە، ئەگەر فەرمانبەر بێت بۆی دەخرێتە سەر مووچەی.

پێشووتربە رێنمايی دارایی لە ساڵی 2015وە وەرگرتنەوەی قیستی پێشینەكانی هاوسەرگیری، خانووبەرە ، سندوقی نیشتەجێبوون لە فەرمانبەران راگیرابوو، وەزارەتی دارایی سەرجەم گەنجینەکانی ئاگاداركردۆتەوە، هەر هاوڵاتیەك پێشینەی هاوسەرگیری بخرێتە سەر مووچەی، قیستی پێشینەی لێوەرنەگیرێ تاوەكو رێنمایی تازە دەردەكرێت.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی بە باسی راگەیاند: بۆ ئەو بابەتە كار بە رێنماییە داراییەكان و نوسراوی تازەی وەزیری دارایی دەكرێت و فەرمانگەكانیش لەو چوارچێوەیە كاردەكەن، پێشینەی خانووبەرە لە نێوانی 20ملیۆن تاوەکو 25 ملیۆن دینار بوو، پێشینەی هاوسەرگیریش ملیۆنێک تاوەکو 5 ملیۆن دینار بوو، پێشووتر ساڵانە قیستەکان 6 مانگ جارێک دەگرێندرانەوە، هەرقیستێکی پێشینەی هاوسەرگیری 6 مانگ جارێک بوو بڕەکەشی 180 هەزار دیناربوو.

سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکان لە وەزارەتی دارایی بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی راگەیاند، بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هەیە بۆ ئەوەی قەرزی پێشینەكان بخرێتەسەر مووچە، گوتی:" ئەوەی پێشووتر وەكو هاوڵاتی پێشینەی وەرگرتووە دانەوەی قیستەكانی رانەگیراوە، هەیە بۆتە فەرمانبەر ئێستا بڕیار دراوە قەرزەكە دەخرێتە سەر مووچەكەی".

ئه‌و روونیشی كردەوە:  بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون ئەوەی بیخاتە سەر مووچەكەی مامەڵەی بۆ دەكرێت و هەندێك پارە و غەرامەی دواخستنی قەرزەكەی لێوەردەگیرێت و بۆی پاكتاو دەكرێت، پارەكەش زۆر نیە، پاشان ئەوەی تری بۆ دەخرێته‌ سەر مووچەكەی، دواتر دەبێت مانگانە بڕێك پارە بدات ".

سه‌رچاوه‌كه‌ی بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکان گوتیشی: ئەوەی بیەوێت قەرزی پێشینەی خانووبەرە بخاتە سەر مووچەكەی دەبێت قیستەكانی پێشووی بدات پاشان ئەوەی تری دەچێتە سەر مووچەكەی، گوتیشی: "قیستەكانی پێشوو لەگەڵ غەرامەی دواكەوتن دەبێت پاكتاو بكات پاشان ئەو قەرزەی ماوە دەخرێتە سەر مووچەكەی بە گشتی حکوومەت 6 ملیار دۆلاری وەکو پێشینەی جۆراوجۆر داوەتە زیاتر لە 620 هەزار کەس.

 

 





ئەم هەواڵە 29554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad