English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی چاودێری خێزان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
2019-10-15 [06:12 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


رێنمایی تایبەت بۆ مووچەی چاودێری خێزان دەردەكرێت ولە داهاتوویەكی نزیك دەست بە دابەشكردنی مووچەكە دەكرێتەوە ، هه‌روه‌ها بەپێی زانیاریەكانیش لێژنەیەك لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەکاری دەكات بۆ دەكردنی ڕێنمایی نوێی

فواد سدیق، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە باسی راگەیاند:  لە رێگەی لیژنەیەك میكانیزمی چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی مووچەی چاودێری خێزان ئامادە دەكرێت، گوتی: "بۆ دەستپێكردنەوەی مووچەی تۆڕی چاودێری خێزان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیشمان هەیە، ئێستا خەریكی دەركردنی رێنمایی تایبەتین بەم بوارە".

به‌ بڕیارێکی‌ حکوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان له‌ 2011 دا له‌ رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ کاروکاروباری‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ مووچەی ‌چاودێری‌ خێزان له‌ 30 هه‌زار دیناره‌وه‌ زیادکرا بۆ 150 هه‌زار دینار، پێش وەستانی مووچەکە، 84 هەزار کەس بە ناوی مووچەی چاودێری خێزان مووچەیان وەردەگرت.  

سدیق، ده‌شڵێت: كار بەو لیستانەی پێشووتر ناكرێت، هەیە مردووە و ناعەدالەتی هەبوو زۆر ناوی تێدا بوو شایستە نەبوو، بۆیە سەرلەنوێ كارەكە ئەنجام دەدرێتەوە و رێنمایی نوێ دردەكرێت، بۆ ئەوەی رێنماییەكان بەجۆرێك بێت تەنها خەڵكی كەم دەرامەت و هەژار لێی سودمەند بێت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی جەختی كردەوە، بڕی مووچەكە ئێستا دیاری نەكراوە پێویستی بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەبێت، سەرەتا دەمانەوێت ژمارەی ئەو خێزانانە بزانین كەوا هیچ دەرامەتێكیان نیە، بەپێی ژمارەكە لەگەڵ دارایی وئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەكەین بۆ بڕینەوەی مووچەیەكی مانگانە بۆیان".

سدیق گوتیشی:  لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لەسەر ئەو پرسە كۆبونەوەیان كردووە ئەوان پشتیووانیان كردوون، هه‌روه‌ها  لیژنەیەكی هاوبەش دروستكراوە بۆ ئەوەی لە پرسی مووچەی چاودێری خێزان هاوكاری یەكتر بكرێت".

پێشووتر کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو:" گەڕاندنەوەی مووچەی چاودێری خێزان لە بەرنامەی کاری وەزارەتمان هەیە پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران لەسەری ئەوکات دەست بە خەرجکردنی دەکرێتەوە".

لە ساڵی 2015 وە خەرجکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەستاوە، زیاتر مووچەکە بۆ ئەوانەیە کە ھیچ مووچە و داھاتیان نییە بۆ ئەو ژنانەیە کە بێ ھاوسەرن و بۆ قوتابیانی خێزاندارن.

 





ئەم هەواڵە 3022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad