English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سێ بەرپرسی باڵای تورکیا سزادراون
2019-10-15 [06:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سزاکانی وڵاتەکەی بۆسەر تورکیا ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، سێ بەرپرسی باڵای تورکیا سزادراون لەنێویاندا ناوی وەزیری بەرگریی تورکیا هەیە.

 

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، فەرمانی سەرۆکایەتییان بەدەستگەیشتووە بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا.

 

لە راگەیێندراوەکدا ئاماژەوە بەوەدراوە کە سزاکان سێ بەرپرسی باڵای تورکیای گرتووەتەوە لە نێویاندا وەزیری بەرگریی و وەزیری وزەی تورکیا هەن. 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا راشیگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا مەترسیی خستووەتە سەر مەدەنییەکان و هەروەها کامپەینی دژ بە داعشی لاوازکردووە. 

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە تورکیا داوە کە ئەگەر لە ئۆپەراسیۆنەکەی بەردەوامبێت سزای دیکە دەسەپێنن و داوای دەستبەجێ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تاکلایەنەکەی تورکیا بۆسەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکات.

 

شەوی رابردوو (دووشەممە 14-10-2019) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دا، بەمنزیکانە بڕیاری سزادان بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشووی تورکیا دەردەکات و سزاکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ''هاوکاری چالاکییە ناسەقامگیرەکانی تورکیا لە سووریا دەکەن''.

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات "دانوستاندنەکانمان لەگەڵ تورکیا لەبارەی رێککەوتنی بازرگانییەکەمان بە بەهای 100 ملیار دۆلار لەگەڵ تورکیا دەوەستێنین. هاوکات باجی سەر پۆڵا 50% زیاددەکەینەوە". 





ئەم هەواڵە 2755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad