English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوپەیمانیی كوردستانی لە بارەگای پارتی كۆدەبێتەوە
2019-10-15 [07:06 AM]

ZNA-هەولێر


سبەی چوارشەممە لایەنە بەشدارەكانی لیستی ھاوپەیمانیی كوردستانی كۆبونەوەیەكی دیكە بەڕێوە دەبەن، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش دەڵێ، چەند پرسێك لەبارەی چۆنیەتیی ھاوپەیمانیی كوردستانی تاوتوێ دەكرێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی چوارشەممە لە بارەگای دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیمان كۆبوونەیەوەیەكی دیكەی لایەنە بەشدارەكانی لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی بەڕێوە بچێت، كە درێژەپێدەری زنجیرە كۆبوونەوەكانی رابردووە".

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی رابردوودا باس لە چەند پرسێك كراوە، لەوانە كاندیدەكانی نێو ھاوپەیمانی و ئامانجی ھاوپەیمانیی كوردستانی، كە لە كۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەشدا چەند پرسێكی دیكە یەكلا دەكرێنەوە".

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە: "بڕیار بوو كۆتا رۆژ بۆ تۆماركردنی قەوارەكان ئەمڕۆ بێت، بەڵام وادەكە درێژ كراوەتەوە تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە و رۆژانی دابێت ھاوپەیمانیی كوردستانی تۆمار دەكرێت".

 





ئەم هەواڵە 2335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad