English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان پڕی پاره‌ و ماوه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی بۆ دیاری كرا
2019-10-15 [07:15 AM]

ZNA – هه‌ولێر


حکوومەت لە رێگەی دابینکردنی بودجەوە چەند پڕۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبان لە سەرجەم شار وشارۆچکەکانی کوردستان بە گوژمه‌ی دەیان ملیار دینار دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەندازیار سدقی ئامێدی، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ کاروباری رێگاوبان، بە باسی راگەیاند:  چاککردنەوەی رێگاوبانی دەرەوەی شارەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، لە سلێمانی تا زاخۆ و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینیش دەگرێتەوە.

سدقی ئامێدی گوتیشی: هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەکە کراونەتە سێ زۆن،  پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی 8 پڕۆژەن 13 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە بریتین لە (چاککردنەوەی قیری رێگای دەربەندیخان – باوەنور، چاککردنەوە و دروستکردنەوەی بەشێک لە پردی کانیسارد بە درێژیی و نۆژەنکردنەوەی رێگای قیری تاسلوجە-تەکیە، نۆژەنکردنەوەی رێگای دوکان – چوارقوڕنە، چاککردنەوەی قیری رێگای وارماوا – دەربەندیخان، چاککردنەوەی قیری رێگای دوکان – سلێمانی، نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنەوەی رێگای دووسایدی رانیە – دەربەندی رانیە، قیرتاوکردنی رێگای سیتەک ".

ئه‌و روونیشی کردەوە، پڕۆژەکانی پارێزگای دهۆک بڕی زیاتر لە 10 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و کراوەتە چوار بەش" بریتین لە پڕۆژەکانی رێگاوبانی دەڤەری ئامێدی، پڕۆژەکانی دەڤەری ئاکرێ و بەردەڕەش، پڕۆژەکانی رێگاوبانی دەڤەری دهۆک و سمێل، پڕۆژەکانی دەڤەری شێخان" .

سه‌باره‌ت به‌  پڕۆژەکانی زۆنی پارێزگای هەولێر  گوتی:" بە دوو شێوازی راستەوخۆ و کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێن، ئەو پرۆژانەی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دنیاریان بۆ تەرخانکراوە و بریتین لە پڕۆژە رێگاکانی رێگای هەولێر – پیرمام، هەولێر – پردێ، گۆمەسپان – سماقۆڵی، کۆڕێ – شەقڵاوە – میراوە، بەستۆڕە – شێخ توراب – قەندیل، حوجران – سەر کەند خەیلانی – رەزگە دیوین".

بریکاره‌كه‌ی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکراشی کرد: بەشی دووەمی پڕۆژەکانیش کە لە رێگای کۆمپانیا و بەڵێندەرایەتییەوە جێبەجێ دەکرێن و بەسەر پێج زۆن دابەش کراون" زۆنی A1 رێگاکانی دەوروبەری ناوەندی هەولێر، زۆنی B1 رێگاکانی قەزای سۆران و شەقڵاوە، زۆنی B2 چەندین پڕۆژەی رێگاوبان لە قەزای سۆران و شەقڵاوە، زۆنی C رێگاوبانەکانی قەزای مێرگەسۆر دەگرنەوە، هەروەها رێگەی سپیلک – خەلان – بارزان بە بودجەی 7.5 ملیار دینار، چاک دەکرێتەوە".

راشی گەیاند ئەو بڕە پارەیەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی هەر سێ پارێزگاکە تەرخانکراوە، 33 ملیار دینارە و دەبێت ئەم پرۆژانە لە ماوەی 70 رۆژدا پێش ئەوەی وەرزی بەفر و باران دەست پێ بکات  تەواو ببن.





ئەم هەواڵە 3424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad