English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیوەندی لەنێوان خۆراک و خەمۆکی چییە
2019-10-15 [09:32 AM]

هەولێر ــ ZNA


پزیشکانی زانکۆی ماککواری لە ئوسترالیا رایدەگەیێنن گۆڕینی رژیمی خۆراکی بە ئاراستەیەکی تەندروستانە بۆ کەسانەی خەمۆکن یارمەتی باشتربوونی خەمۆکییەکەیان دەدات.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی پلۆس وەن بڵاوکراوەتەوە پەیوەندی دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی خۆراکە تەندروستەکان و باشتربوون و جێگیربوونی باری دەروونی.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن، پەیڕەوکردنی رژیمی خۆراکی تەندروست لەوانەش زۆرخواردنی ماسی، سەوزە و میوە لە ژەمەکاندا و کەمکردنەوەی خۆراکە خێراکان رۆڵێکی کاریگەرییان هەیە لە باشترکردنی باری دەروونی لەوانەی خەمۆکییان هەیە.

لە توێژینەوەکەدا بەشداربووان کران بە دوو گروپەوە، ئەو گروپەی کە لەماوەی سێ هەفتەدا خۆراکە تەندروستەکانیان خواردبوو کەمتر نیشانەکانی خەمۆکییان لێ بەدیکرابوو.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەشڵێن توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بە وردی ئەم میکانزیمە بخرێتەروو





ئەم هەواڵە 10006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad