English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەی کۆرپه‌ ده‌ست به‌ جوڵه‌ ده‌کات له‌ ماوه‌ی دووگیانی
2019-10-15 [10:33 AM]

هەولێرــ ZNA



یەکێک لە خۆشترین ساتەکانی ژیانی خانمێک لە ماوەی دووگیانیدا ئەوەیە کە هەست بە یەکەم جوڵەی کۆرپەکەی دەکات، ئەم جوڵەیە هەستێکی سۆزداری لەنێوان دایک و کۆرپەکە دروستدەکات.

یەکەم جوڵەی کۆرپە لەنێوان 16-25 هەفتەی دووگیانیدا دەبێت، ئەگەر خانمێک لە یەکەم دووگیانیدا بێت، لەوانەیە تاوەکو نزیک هەفتەی 25هەمین دووگیانی هەست بە جوڵەی منداڵەکەی نەکات، بەڵام لە دووەم و سێیەم دووگیانیدا، هەندێک لە خانمان لە هەفتەی 13هەمینەوە هەست بە جوڵەی منداڵەکەیان دەکەن. زیاتر لە کاتی دانیشتن و پاڵدانەوە خانمانی دووگیان هەست بە جوڵەی کۆرپەکەیان دەکەن.
 

بۆ خانمانی دووگیانی تۆزێک زەحمەتە بتوانن وەسفی یەکەم جوڵەی منداڵەکەیان بکەن، بەڵام دوای ئەوە دەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان جوڵەی کۆرپەکەیان و کردارەکانی دیکەی نێو کۆئەندامی هەرس.
 

توێژینەوەکان دەریان خستووە، لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانی جوڵەی کۆرپە کەمە دواتر بەرە بەرە جوڵەی زیاتر دەبێت تاکو وایلێدێت لە سێ هەفتەی کۆتایی دووگیانی، کۆرپە
لە هەر کاژێرێکدا 30 جار دەجوڵێت.

کۆرپە زۆرترین جوڵەی لەنێوان کاژێر نۆی شەو بۆ یەکی دوای نیوەشەوە رێک ئەو کاتەی دایکەکە دەیەوێت بخەوێت.

پزیشکانی خانمان و منداڵبوون بەپێویستی دەزانن خانمانی دووگیان هەمیشە ئاگاداری جوڵەی کۆرپەکەیان بن و هەر جوڵەیەکی تۆماربکەن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری کەمبوونەوەی جوڵەکەی بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت.

نەجوڵانی کۆرپە یان کەمبوونەوەی جوڵەکانی هۆکاری زۆری هەن، بڵاوترینیان بریتین لە خەوتنی منداڵەکە، بەڵام بەدرێژایی رۆژ ئەگەر لەماوەی دوو کاژێر دایکەکە هەستی بە 10 جوڵەی کۆرپەکەی نەکرد باشترە پزیشکەکەی ئاگاداربکاتەوە





ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad