English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەورووپا لە عێراق کرد
2019-10-15 [11:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و دەربڕینى پشتگیرى لە ئەرکى باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەورووپا لە عێراق، داواى کرد کە هەرێمى کوردستان لە هەر هاوکارى و یارمەتیدانێکى یەکێتیى ئەورووپا بۆ عێراق سوودمەند بێت و لە پرۆسەى چاکسازى لە دامەزراوەکانى دەوڵەتدا، یارمەتیى عێراق و هەرێمى کوردستان بدرێت.

لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان كه‌ به‌ڕێز ڤێنسێتن گیۆ بۆبیۆ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌لێر ئاماده‌ی بوو، بەڕێز مارتن هوس باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەورووپا لە عێراق، خۆشحاڵیى خۆى بە پێشکەوتنەکان و ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان دەربڕى و پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی یەکێتیى ئەورووپا بۆ پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتى لە بوارى چاکسازی و بەرەوپێشبردنى دامەزراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆردا، پێشكه‌ش كرد.

لە دیدارەکەدا ئەمڕۆ سێشەممە 15/10/2019 لە هەولێر، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و هاوکارى و هەماهەنگى ئەمنیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق، هاندانى وەبەرهێنانى ناوخۆیى و بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە، پێشهاتەکانى سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ڕۆژهەڵاتى فورات و کاردانەوەیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریى ناوچەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆ و چۆنیەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى و دۆخى ناوچەکەیان بەگشتى تاوتوێ کرد.





ئەم هەواڵە 2596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad