English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی بزنسی ئەمەریکا- کوردستان دەکات
2019-10-15 [11:49 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١٠/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بزنسی ئەمەریکا- کوردستان کرد کە لە نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی پێکھاتبوون.
 
لە کۆبوونەکەدا کە بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە واشنتن ئامادەی بوو . گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکاو ھەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی ھەمەجۆرکردنی ئابووری ھەرێمی کوردستان دەدات ، بەتایبەتیش گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدرێت . دەرفەتی ئەوەش ھەیە ھەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەیەکی خۆراک نەک تەنیا بۆ ناوخۆ و عێراق ، بەڵکو بۆ ھەموو ناوچەکە . گوتیشی  ھەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی لە ناوچەکەدا . بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرھێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت  

 





ئەم هەواڵە 2770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad