English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتکردنی ھاونیشتمانییان بۆ تورکیا بەڕێژەی ٧٥% کەمی کردووە
2019-10-15 [12:00 PM]

ZNA- هه‌ولێر


لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەک و لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، گەشتکردنی ھاونیشتمانییان بۆ ئەو وڵاتە بەڕێژەی ٧٥% کەمیکردووە.

لاوەند مەموەندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند "لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا بەھۆی ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، گەشتکردن لە بواری گەشتوگوزاری بۆ تورکیا بەڕێژەی ٧٥% کەمی کردووە و، بلیتی چوون ‌و گەڕانەوە بە فڕۆکە لە ھەولێر بۆ ئیستەنبووڵ لە نزیکەی ٤٠٠ دۆلارەوە بۆ ٢٥٠ دۆلار دابەزیوە".

تورکیا بە یارمەتیی ھێزە ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارەکانی سووریا لە ٩-١٠-٢٠١٩ ھێرشێکی فراوانی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەھۆیەوە تاوەکو ئێستا دەیان ھەزار ھاونیشتمانی ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریش گیانیان لەدەستدا سەرەڕای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیھان دژی ئەو ھێرشەی تورکیان، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکەی.

سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان، باسی لەوەش کرد، ئێستا ئاڕاستەی گەشتکردن بۆ گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەر ھاتووە "پێشتر گەشتکردن زیاتر بۆ تورکیا بوو، ئێستا بە ئاڕاستەی دوبەی گۆڕاوە".

سەرچاوە: روداو





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad