English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەقی رێککەوتنامەی هەسەدە و سوپای سووریا
2019-10-15 [11:59 AM]

ZNA-هەولێر


ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) ئەمڕۆ دەقی رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی سووریا لەبارەی ھاتنی سوپای سووریا بۆ چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی ھەسەدە واژۆی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و سیپان حەمۆ، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ـی بەسەرەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە ھەسەدە رازی بووە ھێزەکانی سوپای سووریا دەسەڵاتیان لە تەواوی ناوچەی عەین دیوار لە رۆژھەڵات بۆ جەرابلووس لە رۆژئاوا ھەبێت و ھێزەکان لە سێ میحوەرەوە دەردەچن بەمشێوەیە:

١ - میحوەری تەبقە لە باکوور بە ئاراستەی عەین عیسا و گوندەوارەکانی و لە باکوورەوە بۆ سنووری تورکیا لە گرێ سپی بە ئاراستەی رۆژئاوای.

٢ - میحوەری منبج بە ئاراستەی کۆبانێ لەسەر سنووری تورکیا و سووریا، تاوەکو گرێ سپی لە ئاراستەی رۆژئاوا.

٣ - میحوەری حەسەکە - تەلتەمر تاوەکو سەرێ کانی و لەوێوەش بە ئاراستەی رۆژھەڵات تاوەکو دەگاتە قامشلۆ دواتر دێرک بە ئاراستەی باشوور.

٤ - ھێزەکان لە ناوچەی منبج لە عەریمە و بەدرێژایی رووباری ساجوور بەپێی رێککەوتنێکی پێشوو لەبارەی بڵاوبوونەوەی ھێزەکان لە عەریمە بڵاودەبنەوە.

بەو پێیە سوپای سووریا لە تەواوی ناوچەی رۆژھەڵات و باکووری فورات بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنە سەربازییە جۆخێییەکان بڵاودەبنەوە، لە ھەمان کاتدا ھەردووە ناوچەی سەرێ کانی و گرێ سپی وەکو ناوچەی شەڕی ناجێگیر دەمێننەوە "تاوەکو ئەوکاتەی ئازاددەکرێن".

ھەسەدە دەڵێ لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە لە ئامادەیی خۆی بۆ پارێزگاریکردن لە یەکێتی و سەلامەتیی خاکی عەرەبیی سووریا و لەژێر ئاڵای کۆماری عەرەبیی سووری و وەستانیان شانبەشانی سوپای سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تورکیا لەسەر خاکی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد.

ئەم رێککەوتنە بەپەلەیەی ھەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا دوای ئەوە ھات، کە تورکیا بە یارمەتیی ھێزە ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارەکانی سووریا لە ٩-١٠-٢٠١٩ ھێرشێکی فراوانی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەھۆیەوە تاوەکو ئێستا دەیان ھەزار ھاونیشتمانی ئاوارەبوون، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیھان دژی ئەو ھێرشەی تورکیان، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکەی.





ئەم هەواڵە 3481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad