English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا ناردنی چه‌كی بۆ توركیا ڕاگرت
2019-10-15 [12:03 PM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە ھەناردەی چەک بۆ تورکیا بوەستێنێت.

 

دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمرۆ سێشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ڕای گەیاند، وڵاتەکەی ھەناردەی سەرجەم ئەو چەکان بۆ تورکیا ڕادەگرێت کە گومان ھەیە لە ھێرشەکەی سەر باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەکار بھێنرێن.

 

ڕاب ھەروەھا جەختی کردەوە کە پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو مامەڵانە دەکەن بۆ فرۆشتنی چەک بە تورکیا و بڕیاری ھەڵپەساردنی ھەناردەکردنیش تا کۆتاییھاتنی ئەم چاوپیاخشاندنەوە بەردەوام دەبێت.

 

جگە لە بەریتانیا، سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەکیان بۆ تورکیا داوە، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.





ئەم هەواڵە 2620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad