English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی یارمەتی نەهێشتنی سەرئێشە دەدەن
2019-10-15 [01:38 AM]

هەولێر ــ ZNA


سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر، ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، و ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بە پێی هۆکاری دروست بون و تەمەن و حاڵەتی جەستەیی و دەرونی کە بووەتە هۆی دروست بوونی سەرئێشەکە، دەتوانیت بە بە گرنگیدان بە هەندێ جۆری خواردن سەرئێشەی بەردەوامت کەم بکەیتەوە.

یەکەم: ئەڤۆکادۆ
دژە ئۆکسانە و یارمەتی نەهێشتنی سەرئێشە دەدات، بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەر ئێشە دورت دەخاتەوە.

دوەم: هەنجیر
سودەی تەندروستی زۆرە، یەکێک لە سودەکانی ئەوەیە یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی سەرئێشە دەدات.

سێیەم: سەلەمون
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، ترشەو چەوری، ڤیتامین B2، هۆکارە بۆ نەهێشتنی سەرئێشە.

چوارەم: پەتاتەی شیرین
جگەلەوەی تامێکی خۆشی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، B1، پۆتاسیۆم، دەبێتە هۆی ئەوەی ئازاری سەر کەم ببێتەوە و هەست بە ئارامی بکەیت.

پێنجەم: ماست
بە پێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان، خواردنی ماست لە سەرئێشە دورت دەخاتەوە و ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەهێنیت ئەگەر رۆژانە گرنگی بە خواردنی بدەیت.

شەشەم: ئاوی لیمۆ
تێکەڵەی ئاو و لیمۆ بەسودە بۆ سەرئێشە، گوشراوی لیمۆیەک لەگەڵ یەک پەرداخ ئاو تێکەڵ بکە، دو کەوچکی چا خوێی تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە، بە رێگایەکی زۆر باش دادەنرێت بۆ نەهێشتنی سەرئێشە.





ئەم هەواڵە 2524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad