English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڵوێست محەممەد دوو کۆنسێرتی خۆی هەڵوەشاندەوە
2019-10-15 [11:50 AM]

هەولێر – ZNA


هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەڵوێست محەممەد، بەهۆی دۆخی رۆژئاوای کوردستانەوە دوو کۆنسێرتی خۆی هەڵوەشاندەوە.

 

لە لاپەڕەی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە روونکردنەوەیەک بەناوی کۆمپانیا مێترۆنۆم پرۆدەکشنەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتوو: دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە کۆمپانیاکەمان بە ھاوکاری لەگەڵ ئاسیاسێڵ و کەناڵی کوردماکس سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک بۆ ھونەرمەند ھەڵوێست محەممەد، بەڵام تەنھا رۆژێک پێش کۆنسێرتی سلێمانی ھەواڵیکی ناخۆش و جەرگ بڕ ھەموو دنیای گرتەوە کە ھێرشێکی داگیرکاری و ناڕەوابوو بۆ سەر رۆژئاوای نیشتمان بە شەرمەزاریەوە لەبەر کەمی کاتەکە و چاوەڕوانی میوانانمان نەمان توانی کۆنسێرتەکە بوەستێنین و ئەنجامماندا، بەڵام بەتەواوی تایبەتمان کرد بە رۆژئاوا و تەواو ھاوخەمی خوشک و براو کەسوکارمان بووین لەو نەھامەتی و لەشکرکێشییە.

 

ئێستا کە ھەفتەیەکی ماوە بۆ کۆنسێرتی ھەولێر و کەرکوک بە راوێژ لەگەڵ کۆمپانیا ھاوبەشەکانمان لەکاتێکدا زۆربەی تکتەکان فرۆشراون و تەواوی ئامادەکارییەکان کۆتاییان پێ ھاتووە، بەڵام بەھۆی ئەم نەھامەتی و بارگرانیەوە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆنسێرتەکانمان لە کەرکوک و ھەولێر.

 

ئەو بەڕێزانەی تکتیان كڕیوە دەتوانن بیگەڕێننەوە ھەمان ناوەندی فرۆشتن و پارەکانیان وەربگرنەوە، ئێمە زۆر داوای لێبوردن لەو ھەوادار و ھاوڕێیانەی ھونەرمەند دەکەین کە بەڵێنمان دابوو کارێکی تەواو تایبەت و جیاوازیان بۆ بکەین، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەم بارودۆخەوە نەمان توانی ئەو کارەبکەین.

 

 





ئەم هەواڵە 5593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad